ناوهڕۆك
جەهوی
دارێکە وەک داری بنێشت وایە، مستەکی کەتیرەی درەختێکە کە لە وڵاتی سوریا و وڵاتانی ئەوروپا زۆرە، لە قەدی دارەکە بە چەقۆ و شفرەی تایبەت کونێکی تێ دەکرێت شیرەکە دێتە دەرەوە، گرنگی ئەوەیە کە تا (٢٠)ساڵ سیفەتی دەرمانی لەدەست نادات.
سوودەکانی جەهوی
- بۆ ژانە سەری سارد مەزاج لەگەڵ ئەلۆڤێرا زۆر بەسوودە.
- مەستەکی و ئەلۆڤێرا بەیەکەوە بجوێت شێداری زیادەی مێشک و پەردەی دەماخ ڕادەکێشێت.
- خواردن و جوێنی دڵەڕاوکێ چارەسەر دەکات.
- مەستەکی و کندر بەیەکەوە بخورێت بەرگری زیاد دەکات.
- بۆ ئەوانەی گرێ لەناو گوێچکەیان پەیدا دەبێت و کەڕ دەبن، مەستەکی لەناو کەمێک ئاودا بتوێنرێتەوە و ڕۆژی سێ جار دوو دڵۆپەی تێ بکەن.
- بۆ ئەوانەی گۆشتی پوکیان لە ددان جیا دەبێتەوە، ڕۆژانە چەند جارێک مەستەکی وەک بنێشت بجووێت چارەسەر دەبێت.
- جەرگ بەهێز دەکات و وەرمی گورچیلە چارەسەر دەکات.
- بۆ ئازاری پێڵوی چاو باشە.
- ڕۆنی مەستەکی بۆ تەشنوج و سستی دەست و پێ چارەسەر.
سەرچاوەکان
1290 بینین